سكرتێری گشتی ناتۆ گەشبینە بەوەی دواجار وڵاتی جۆرجیا ببێتە ئەندامی هاوپەیمانێتیەكەیان.
یانس ستولتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ، رایگەیاند: "بەردەوامن لەسەر هەوڵەكانیان بۆ ئەوەی جۆرجیا ببێت بە ئەندام لە ناتۆ و روولە بەرپرسانی ئەو وڵاتە وتی: "ئومێدەوارم لەم نزیكانەدا لە ناتۆدا سڵاوتان لێبكەم".
یانس ستولتنبێرگ ئەوەیشی خستەڕوو كە تەنها جۆرجیا و ناتۆ بڕیار دەدەن لەبارەی پەیوەندی جۆرجیا لەگەل ناتۆدا و رووسیا یان هەر وڵاتێكی سێیەم ناتوانێت دەست بخاتە ئەو بابەتەوە.