نه‌وا
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر بێت‌و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له پشكی گۆڕان ببێته به‌رپرسیاری هێزه چه‌كداره‌كان به‌هیچ جۆرێك وه‌ك هێزی 70 گوێی لێ ناگرم".
شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، كه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كه‌شه، سه‌باره‌ت به هۆكاری دواخستنی واژۆكردنی رێككه‌وتن له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتویه‌تی "ئه‌و لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا كراوه وه‌ك خۆیه‌تی و جێگیره هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، به‌ڵام به‌ڕاستی منیش وه‌ك خۆم نازانم، ئه‌وه‌نده‌ی بزانم براده‌رانی پارتی ئێستا سه‌ردانی حزبه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن و ره‌نگه هه‌ندێك كێشه‌شیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه دواخرا، به‌ڵام ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌جێگه‌ی خۆیه‌تی و له‌م رۆژانه‌شدا كۆتایی پێدێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی یه‌كێتی پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم؟ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتویه‌تی "ئێستا له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا پارتی و یه‌كێتی خاوه‌نی هێزن (هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیس) له‌به‌رئه‌وه ئه‌و پۆستانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌هێزی چه‌كداره‌وه‌یه یا ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی بێت یاخود له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا بێت، هه‌م بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و یه‌كخستنه‌وه و دروستكردنی سوپایه‌كی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتوو، ئاسایشی یه‌كگرتوو، پۆلیسی یه‌كگرتوومان هه‌بێت بۆ ئه‌م هه‌رێمه تا ئه‌م هێزانه‌مان به یه‌كگرتوویی هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه لایه‌نێكی تر بێت بڕیار له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و هێزی 70 بدات من خۆم یه‌كێك ده‌بم له‌وانه‌ی گوێی لێ ناگرم، خۆ ئه‌گه‌ر روویدا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم (له پشكی گۆڕان) ببێته به‌رپرسیاری هێزه چه‌كداره‌كان به‌هیچ جۆرێك گوێی لێ ناگرم، چونكه ئه‌و نه په‌یوه‌ندی پێوه هه‌یه نه ده‌توانێت بڕیاربدات، من ده‌توانم بڕیار بده‌م له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه".