نه‌وا
حه‌ریر حسێن كامل كچه‌زاى سه‌دام حسێن دیكتاتۆرى پێشووى عیراق ئاشكرایكرد، دواى رووخانى به‌غدا خانه‌واده‌ى باپیره‌ى داواكارییه‌كى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان ره‌تكردوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى پێشوازییان لێبكات.
حه‌ریر حسێن كامل به‌ئاژانسى "روسیا الیوم"ى وتوه "له‌وكاته‌ى به‌غدا له 9-3-2003 رووخا، جه‌لال تاڵه‌بانى كه دواتر بوه سه‌رۆك كۆمارى عیراق، داواى كرد پێشوازى له‌خانه‌واده‌ى سه‌دام حسێن بكات، به‌ڵام داواكاریه‌كه‌ى ره‌تكرایه‌وه".
ده‌شڵێت "ره‌تكردنه‌وه‌كه به‌هۆكارى ئه‌منى بوو، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌كه‌سایه‌تى تاڵه‌بانی-یه‌وه نه‌بوو".
ئه‌و كچه‌زایه‌ى سه‌دام حسێن رونیكردوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌كانى سه‌دام حسێن ئه‌وه‌بوو زۆر پشتى به‌خانه‌واده‌كه‌ى به‌ستبوو، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆى ئه‌وه‌ى زیان به‌خۆى و به‌خانه‌واده و بازنه‌ى چوارده‌وریشى بگه‌یه‌نێت، گه‌لى عیراقیش به‌هۆى چه‌ند ئه‌ندامێكى خانه‌واده‌ى سه‌دامه‌وه ئازارى زۆریان چه‌شت.