عارف روشدی: پارتی هەموو تیمی وەزاری خۆی دەگوڕێت

10/04/2019

 

راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، حزبەكەی بریاریداوە لە كابینەی ئایندەی حكومەت كەسانی گەنج و خەڵكی نوێ  پۆستەوەزاریەكان بەرێوەبەرن.
عارف رەشدی، راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیاكانی حزبەكەی راگەیاند، لەو سۆنگەیەی پارتی باوەری بە توانای گەنجان هەیە، بۆ پركردنەوەی پۆستەكانی لە حكومەت، پۆستەكانی بە  كەسانی گەنج و ژنان پردەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی هەموو تیمی وەزاری خۆی دەگوڕێت و كەسانی نوێ جێگایان دەگرنەوە، هەروەها پۆستی بەرێوەبەری گشتی و دەستە و راوێژكارانی حكومی بەكەسانی گەنج پردەكاتەوە.
زیاتر لە شەش مانگە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام  رێكنەكەوتنی لایەنەكان  لەسەر پشك و بەركەوتەی هەڵبژاردن، پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی دواخستوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group