"هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە نامێنن"

13/04/2019

نەوا

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد پشدەری بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هێزی پێشمەرگە دەكرێتە هێزێكی نیشتمانی بە سیستمی نێودەوڵەتی و هێزەكانی 70 و 80 نامێنن.
لیوا بابەكر فەقێ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتوە، لە پڕۆژە 35 خاڵیەكەی چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 5 خاڵیان بە تەواوی جێبەجێكراون و 13 خاڵی دیكەش لە جێبەجێكردندان، هەشتیان نزیكە تەواوببن و پێنجەكەی دیكەش نیوەی زیاتر تەواوبون.
باسی لەوەشكردوە، هەنگاوی گرنگ بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە چاكسازییەكەی وەزارەتی پێشمەرگە نراوە و ئەو خاڵانەی جێبەجێكراون هەموو بوارەكانی وەزارەت لەخۆدەگرێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگە رونیشیكردوەتەوە، هەوڵدەدرێت هێزی پێشمەرگە بكرێتە هێزێكی نیشتمانی لەسەر سیستمی هێزی نێودەوڵەتی و كاری باش بۆ ئەوەشكراوە، ئەگەر حكومەتی نوێش پێكهات، ئەو هێزە دروست دەكرێت و راستەوخۆ یەكەی 70 و 80ی پێشمەرگە نامێنن و هەموویان یەكدەخرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group