رۆژێكی پشوو راگەیەنرا

پێش 1 هەفتە

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژێكی‌ ئەم هەفتەیە دەكاتە پشوی‌ فەرمی‌ لەسەرجەم دامودەزگا حكومیەكان.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی‌ هەرێم ڕایگەیاندوە، "بەگوێرەی  خشتەی پشوەكانی حكومەتی هەرێم، كە لەپەرلەمانی كوردستان پەسەندكراوە، ڕۆژی‌ چوارشەممەی‌ ئەم هەفتەیە كە دەكاتە 17ی‌ ئەم مانگە، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشوی‌ فەرمیە".
وتیشی‌:"پشوەكە بەهۆی‌ جەژنی چوارشەممەی سوری ئێزدیەكانەوەیە كە سەری‌ ساڵی‌ كوردانی‌ ئێزدیە، لەو ڕۆژەدا ئێزدیەكان ژمارەیەك ئاهەنگ و مەراسیمی تایبەت ئەنجامدەدەن".
ساڵانە لەكوردستان و جیهاندا، ئێزدییەكان ئاهەنگی جەژنی سەری ساڵ كە بە(چوارشەممەی سور) ناسراوە دەگێڕن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group