ئێران ژنە داعشێكی دەستگیركرد

15/04/2019 جیهان

نەوا


دەزگای ئاسایشی سنوری ئێرانی ئاشكرایكرد، ژنە داعشێكیان دەستگیركردوە، كە هەوڵیداوە لەدەروازەی سنوریی بازرگان لەپارێزگای ورمێی هاوسنور لەگەڵ توركیا بچێتە خاكی ئێرانەوە.
راگەیاندنی دەزگای ئەمنی ناوخۆیی ئێران بڵاویكردوەتەوە، هێزەكانی ئاسایشی سنور توانیویانە ژنە داعشێك لەكاتی پشكنینی پاسپۆرتدا لەدەروازەی سنوریی بازرگان لەگەڵ توركیا دەستگیربكەن.
دەزگای ئەمنی ناوخۆیی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە، پۆلیسی پاسپۆرت زۆر بە وریاییەوە كاردەكەن بۆ رێگەگرتن لەچونەناوەوەی هەر ئەندامێكی رێكخراوە تیرۆریستییەكان لەسنورەكانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group