وڵاتێكی ئەوروپی ڤیزا بە هاوڵاتیان هەرێم دەدات

15/04/2019

 

كونسوڵخانەی چیك لە هەولێر رایدەگەیەنێت، دەست بە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە، هاوكات ئامادەیی وڵاتەكەیشیان دەربڕیوە، كە حكوومەتی هەرێم نوێنەرایەتییان لە وڵاتەكەیاندا هەبێت.
 لە كۆبوونەوەیەكیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لە كۆنسووڵی گشتیی و جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتی چیك، جێگری وەزیری دەرەوەی چیك ڕایگەیاند، ‌كۆنسووڵخانەی گشتیی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەست بە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێم دەكەنەوە، بە تایبەتی بۆ كارسازان و بازرگانان و ئەو قوتابیانەی دەیانەوێت لە كۆماری چیك بخوێنن.
 هەروەها ئامادەیی و خواستی وڵاتەكەیشی بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پراگ دەربڕی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group