نه‌وا
موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ره‌وتى سه‌در هه‌ڵمه‌تێكى نوێى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، ده‌یه‌وێت به‌بێ چه‌ك به‌ڵایه‌ك چاره‌سه‌ر بكات، كه له‌نێو گه‌لاندا بڵاوبۆته‌وه.
سه‌در له‌هه‌ژماری خۆیدا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، گه‌نده‌ڵى سیاسى له‌عیراقدا له تیشكى خۆر و روناكی مانگی شه‌وى تاریك ئاشكراتره، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه نییه هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌كه بخه‌ینه‌ئه‌ستۆى سیاسییه‌كان و ئه‌وانه‌ى له حكومه‌تدان، وه‌ك ئیمامى عه‌لى ده‌فه‌رموێت (كیفما تكونوا یول علیكم) ئه‌م وته‌یه‌ش به‌دوو واتا دێت یه‌كیان ئه‌وه‌یه "ئه‌گه‌ر خۆتان باش بوونایه ئه‌وا حكومه‌ته‌كه‌ش باش ده‌بوو ..." واتاى دووه‌میش ئه‌وه‌یه " ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیان له‌رێگه‌ى پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسی دروست بوو ئه‌وا ئه‌وانیش چاك ده‌بن..".
سه‌در پێیوایه، نابێت گه‌ل به‌رپرسیارێتیه‌كانى خۆى له‌بیربكات و دان به‌هه‌ڵه‌ى خۆی و پشتگیریكردنى سیاسییه گه‌نده‌ڵه‌كاندا نه‌نێت، چونكه كه‌لێنى زۆر گه‌وره هه‌یه و ته‌نها له بوارى ئایینى و مه‌زهه‌بدا نییه، به‌ڵكو له‌بوارى ره‌وشت و رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى و یاسایى و زانستى و نیشتمانیشدا هه‌یه، هه‌وڵمدا خۆم جیابكه‌مه‌وه و چوارده‌وره‌كه‌م چاك بكه‌م، دواتر له‌سه‌رئاستى سیاسى ده‌ستمپێكرد له‌ڕێگه‌ى خۆپیشاندان و وتار و مانگرتن و خێمه‌هه‌ڵدان بۆ روخاندنى سه‌رجه‌م بنه‌ما سیاسییه هه‌ڵه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى سه‌ركه‌وتوبوین.
موقته‌دا سه‌در ئاشكراشیكردوه، ده‌یه‌وێت چاكسازییه‌كى نوێ ده‌ستپێبكات ئه‌ویش چاكسازییه له به‌ڵایه‌كى بڵاوبوه‌وه له‌ناو گه‌لاندا به‌بێ چه‌ك و په‌نابردن بۆ كه‌س، چونكه ئه‌ترسێت ئه‌نجامه‌كه‌ى ئازارده‌ر بێت بۆ هه‌ندێك كه‌س له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێت ئه‌وا ئه‌و به‌ڵایه‌تان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌م".