سۆدان.. هەواڵی گواستنەوەی عومەر بەشیر بۆ زیندان رەتدەكرێتەوە

19/04/2019 جیهان

 

باس لەوەدەكرێت عومەر بەشیر، سەرۆكی لەكارلادراوی سوودان، بۆ گرتووخانە نەگوازراوەتەوە و لە میوانخانە فەرمییەكەی خۆی لە نزیك بارەگای سوپا، راگیراوە. 
سەرچاوەیەك لە خانەوادەی بەشیر بە ئاژنسی ئانادۆلی توركی راگەیاندووە، بەپێچەوانەی ئەو هەواڵانەی لە میدیادا بڵاوكرابوویەوە، بانگەشەی ئەوەیكرد كە عومەر بەشیر بۆ گرتووخانەی ناوەندیی كوبەر لە شاری بەحری سەربە خەرتوومی پایتەخت، نەگوازراوەتەوە.
راشیگەیاندووە: "بەشیر هێشتا لە میوانخانەی فەرمیی خۆیەتی. جگە لەوەش، ئەو لێدوانانەی سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ شوێنێكی دیكە دەدرێن، راست نیین".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group