نه‌وا
ئیداره‌ى كوردى له باكور و خۆرهه‌ڵاتى سوریا ئاشكرایده‌كات، تائێستا 6 هه‌زار چه‌كدارى داعش له خۆرهه‌ڵاتى فورات ده‌ستبه‌سه‌رن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته بارگرانییه‌كى گه‌وره به‌سه‌ر ئیداره‌ى كوردییه‌وه.
عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له باكور و خۆرهه‌ڵاتى سوریا به‌رۆژنامه‌ى "الشرق الاوسط"ى وتوه، دۆسێی چه‌كداره ده‌ستگیركراوه بیانیه‌كانى داعش و خێزانه‌كانیان بوه‌ته بارگرانیه‌كى گه‌وره به‌سه‌ر ئیداره‌ى كوردییه‌وه و به‌رده‌وام داوا له‌وڵاته‌كانیان كراوه، وه‌ریانبگرنه‌وه.
وتیشى "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا داواى كردوه وڵاتان چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌ى وڵاته ئه‌وروپیه‌كان دوودڵن له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌كداره‌كانیان، ئه‌وه‌ش وایكردوه ئه‌مریكا هه‌وڵى ئه‌وه‌بدات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى ئیداره‌ى كوردیدا باس له‌ئه‌گه‌رى پێكهێنانى دادگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له‌ناوچه‌كه‌دا بكرێت بۆ دادگاییكردنیان و بنیادنانى گرتوخانه بۆ زیندانیكردنیان".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رونیشیكردوه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش، كه تائێستا له‌لای هێزه كوردییه‌كان زیندانیكراون، شه‌ش هه‌زار چه‌كدارن و هه‌زاریان ره‌گه‌زنامه‌ی 50 ده‌وڵه‌تى ئه‌وروپى و بیانییان هه‌یه و ئه‌وانى دیكه‌ش عیراقى و سورین.