پەرلەمانتارێك زانیاری لەسەر مووچەی چەند مانگێكی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا دەكات

21/04/2019 عێراق

نەوا


پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بەشێك لەو پارەیەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە دراوە بە قەرزی بەڵێندەران و قەرزی كۆمپانیاكانی نەوت.  
د.رێبوار كەریم ئەندامی سەربەخۆ و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە میانی بەرنامەی "پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی" كە بە سپۆنسەری رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)و بە هاوكاری رێكخراوی (NED) سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی لەرادیۆی نەواوە پێشكەش دەكرێت ئاماژەی بە لێدوانێكی وەزیری دارایی هەرێم كرد كە باسی لەناردنی مووچەی 3 مانگی فەرمانبەران كردووە و پاشان وەك پەرلەمانتاری عیراق قسەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق كردووە ئەوانیش پشتڕاستیان كردۆتەوە و وتی: "وەزارەتی دارایی عیراق پێیان وتوم بە 3 گوژمە مووچەی فەرمانبەرانمان ناردووە و لەم هەفتەیەشدا مووچەی مانگی 4 دەنێرین، بەڵام تا ئێستا تەنیا یەك مووچەی بێ پاشەكەوت دابەشكراوە".
لەبارەی هۆكارەكەشیەوە د.رێبوار كەریم وتی: "بەدواداچوونم كردووە و دەركەوتووە بەشێك لەو پارەیەی مووچە دراوە بە قەرزی بەڵێندەران و قەرزی كۆمپانیاكانی نەوت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group