غەیاس سورچی: 500 چەكداری داعش لەچیای قەرەچوغن

23/04/2019 عێراق

نەوا


غەیاس سورچی كارگێڕی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایكرد، زیاتر لە 500 چەكداری رێكخراوی داعش لە چیای قەرەچوغی سەربە قەزای مەخمور خۆیان حەشارداوە.
سورچی بە ماڵپەڕی مەعلومەی وتوە، ناوچەی چیای قەرەچوغ بوەتە لانكەی چەكدارانی رێكخراوی تاوانكاری داعش و بوەتە مەترسیدارترین ناوچەی نەینەوا.
وتیشی "زانیاریەكان باس لەوەدەكەن، كە ژمارەی ئەو چەكدارانە بون بە دوو هێندە و لە 300 چەكدارەوە زیادیان كردووە بۆ سەروو 500 چەكدار".
كارگێڕەكەی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی داواش لە سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكان دەكات ئۆپەراسیۆنێكی پاككردنەوەی فراوان بۆ كۆتاییهێنان بەو چەكدارانە لەناوچەكەدا دەستپێبكەن، چونكە پاكنەكردنەوەی ئەو ناوچەیە بەشێوەیەكی خێرا مەترسی لەسەر ئاسایشی موسڵ دروستدەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group