نه‌وا
پۆلیسی سریلانكا مۆتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراویان له نزیك سینه‌مایه‌كی كۆڵۆمبۆى پایته‌ختى سریلانكا لەڕێی "تەقینەوەیەكی كۆنترۆڵكراو" پوچه‌ڵكرده‌وه و هیچ قوربانییه‌كی لێنه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراوانى ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌و وڵاته گه‌یشتوه‌ته 359 كه‌س.
پۆلیسى سریلانكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كه له‌ئێستادا كۆى قوربانى ته‌قینه‌وه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردوو گه‌یشتووه‌ته 359 كوژراو و زیاتر له 500 بریندار.
هەر لەو نێوەندەدا، پۆلیسی سریلانكا ئاماژەی بەوەكرد، كە لێكۆڵینەوەكان دەریانخستوە ئەوانەی هێرشەكانیان ئەنجامداوە، 9 كەس بوون، 8یان ناسنامەیان دیاریكراوە.
هەروەها یەكێك لەوانەی خۆی تەقاندوەتەوە ئافرەتێك بوە، یەكێكی دیكەشیان پێشتر لە بەریتانیا و ئوسترالیا خوێندویەتی.
له‌رۆژى 1 شه‌ممه‌وه ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه كۆڵۆمبۆى پایته‌ختى سریلانكا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى ئه‌و وڵاته‌ى كردووه‌ته ئامانج و كه زۆرینه‌یان كه‌ڵێسا و هۆتێله‌كان بوون و هه‌ندێكیان خۆكوژى بوون، رێكخراوى داعش‌یش به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و ته‌قینه‌وانه راگه‌یاند.