عیراق هەڵوێستی خۆی لەسەر گەڕانەوەی كۆچەرانی لە ئەوروپا راگەیاند

24/04/2019 عێراق

نەوا
نەوفەل بەها موسا وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رەتیكردەوە وڵاتەكەی هیچ كۆچەرێكی عیراقی لەوڵاتانی ئەوروپاوە وەربگرێت، ئەگەر لەدەرەوەی ئیرادەی خۆیان بگەڕێنەوە.
نوسینگەی نەوفەل بەها موسا لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، وەزیری كۆچ و كۆچبەران لەسەردانێكیدا بۆ شاری لیل لە فەرەنسا لەگەڵ خاتوو میشێل لاند پارێزگاری شارەكە كۆبۆتەوە و وتویەتی "حكومەتی عیراقی بەهەموو شێوەیەك رەتیدەكاتەوە عیراقییە پەنابەرەكان بەزۆر بگەڕێنرێتەوە و دەست بۆ كەرامەت و مافەكانی ببرێت".
هەروەها وەزیری كۆچ و كۆچبەران داوای كردووە جیا لە كۆچەرانی تری وڵاتان، مامەڵە لەگەڵ عیراقیەكاندا بكرێت ئەوەش بەهۆی ئەو بارودۆخە قورسەی گەلی عیراقی پێدا تێپەڕدەبێت بەتایبەتی كۆچەرانی پارێزگا رزگاركراوەكانی ژێردەستی داعش، كە پێویستە هاوكاری بكرێن بۆ تێپەڕاندنی ئەو نەهامەتییە.
بەپێی بەیاننامەكە، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی سەردانی ناوەندی هاوكاریكردنی عیراقییەكانی كردوە بۆ بەدواداچوون لەسەر چۆنێتی هاوكارییكردنی ئەو عیراقیانەی وەك پەنابەر چونەتە فەرەنسا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group