لەئەنجامی ئەو شەپۆلە بەهێزەی با و باراندا كە باشووری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای گرتووەتەوە، پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵی مێدیاكانی ئەمریكا، شەپۆلێكی بەهێزی با و باران باشووری ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و كاریگەریی نەرێنیی كردووە سەر ژیانی دانیشتوانی ناوچەكە.
لە ویلایەتی تەكساس دایكێك و دوو منداڵ كە لەنێو ئۆتۆمبێلێكدا گیران خواردبوو، گیانیان لەدەستدا.
لە لویزیاناش لەئەنجامی شكانی درەختێك بەسەر ماڵێكدا، دوو كەس گیانیان لەدەستدا.