نه‌وا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر خوێندكارێكی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی له سێ وانه‌دا كه‌وتبێت، ده‌توانێت به‌شداری له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا بكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه له په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه له فه‌یسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاگاداری خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی كردوه هه‌ر خوێندكارێك له سێ وانه‌دا كه‌وتبێت ده‌توانێت به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری بكات، هه‌ر خوێندكارێكیش ئه‌گه‌ر له چوار وانه زیاتر كه‌وتبێت ئه‌و ساڵه به كه‌وتوو بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆی نییه به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان بكات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ر قوتابیه‌ك یه‌ك بابه‌تی یاخود دوو بابه‌تی بێت، ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی یه‌ك بابه‌تی و دوو بابه‌تی له په‌روه‌رده‌كه‌ی خۆی كردبێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانێت به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری بكات و بۆ ساڵی ئاینده ده‌بێت له هه‌موو وانه‌كاندا تاقیكردنه‌وه بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، ئه‌گه‌ر خوێندكارێك دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك له تاقیكردنه‌وه وزاریه‌كان ده‌رنه‌چوبێت، بۆ ساڵی سێیه‌م سه‌رپشكه له‌وه‌ی ده‌چێته خوێندنی ئێواران یان بهدهرهكی تاقیكردنه‌وه ده‌كات.