ئێران... فڕۆكەیەكی جەنگی سەربە سوپای پاسداران كەوتە خوارەوە

13/05/2019 جیهان
فڕۆكەیەكەی جەنگی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران لەكاتی راهێنان لەنزیك پارێزگای ئەسفەهان كەوتەخوارەوەو یەكێك لە فڕۆكەوانەكانی گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە لەمیانەی ئەنجامدانی راهێنان، فڕۆكەیەكی جەنگی لەجۆری ئێف5، لەنزیك شاری ئەسفەهانی ئەو وڵاتە كەوتوەتە خوارەوە و یەكێك لە فڕۆكەوانەكانی گیانی لەدەستداوە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە جەنگییەكە بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە بووە، دوای ئەوەی لە بنكەی ئاسمانی (شەهید بابائی) سەربە هێزە چەكدارەكانی ئێران، دەستی بەفڕین كردووە و دوای كەوتنە خوارەوەش یەكێك لە سەرنشینەكانی گیانی لەدەستداوەو فڕۆكەوانەكەی تریش بەسەختی برینداربووەو دەستبەجێ‌ رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ئەسفەهان كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group