ئەمریكا تەواوی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ڤەنزوێلا راگرت

16/05/2019 جیهان
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سیمۆن بۆلیڤار لە كاراكاسی پایتەخت

نەوا
وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریكا تەواوی گەشتە ئاسمانییەكانی تایبەت بە بازرگانی و گواستنەوەی كەلوپەلی بۆ ڤەنزوێلا راگرت.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، كەوا وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریكا نائارامی و توندوتیژیی دەوروبەری فڕۆكەخانەكانی ڤەنزوێلای وەك بیانو بۆ دەركردنی بریارەكەیان هێناوەتەوە.
پێشتر چەندین كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی بەبیانوی نائارامی و تێكچونی دۆخی ئاسایشی ڤەنزویلا گەشتەكانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرتبوو، بەڵام كۆمپانیا ناوخۆییەكانی وەك لاسەر و ئاڤیۆر بەردەوامبون لەگەشتەكانیان بۆ میامی ئەمریكا.
باس لەوەشدەكرێت، بریاری وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریكا لەسەر داوای وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتە بوە كە پێیوابوە گرژی و ئاڵۆزییەكانی ڤەنزوێلا ژیانی سەرنشینان و كارمەندەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی و فڕۆكەوانەكان دەخاتە مەترسییەوە.
دوابەدوای بڕیارەكەی ئەمریكا بەشێك لەخەڵكی ڤەنزوێلا نیگەرانی خۆیان راگەیاند كە راگرتنی گواستنەوەی كەلوپەل و خۆراك لە رێگەی هێڵی ئاسمانییەوە قەیرانێكی دیكەی مرۆیی لەو وڵاتە دروستدەكات، بەڵام تا ئێستا ئەمریكا وەڵامی ئەو سەرنجانەی نەداوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group