هۆكاری رەوانەكردنی هێزی ئەمریكی بۆ كەنداو ئاشكرا بوو

17/05/2019 جیهان

 

رۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاویكردەوە كە دیمەنەكانی مانگی دەستكرد لەباری باركردنی مووشك لە بەلەمەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران وایكردووە كە ئەمریكا هێزێكی گەورەی سەربازیی لە دژی ئێران لە ناوچەی كەنداو جێگیر بكات.
بەپێی ھەواڵێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی كە پشتی بەستووە بە زانیاری بەرپرسان، ھۆكاری جێگیركردنی ھێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەی كەنداو دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دیمەنانەی مانگی دەستكرد لەبارەی باركردنی مووشەك لە بەلەمەكانی سەربە سوپای ئێران لەو ناوچەیە. 
ھاوكات بانگەشەی ئەوەشكرا كە یەكەكانی ھەواڵگریی دیمەنەكانیان وا لێكداوەتەوە كە ئەم مووشەكانە بەمەبەستی پیلانی ھێرشكردنە سەر كەشتییەكانی ئەمریكا لە كەنداو جێگیركراون و زانیاریان لەمبارەیەوە وەرگرتووە. 
هەر بەپێی ئەو هەواڵە، زانیاری وەرگیراوە بەوەی كە لەوانەیە میلیشیاكانی شیعی لە عێراق ھێرش بكەنە سەر سەربازانی ئەمریكا. 
ئەمریكا ھەفتەی رابردوو، كەشتی فڕۆكە هەڵگری یو ئێس ئێس ئابراهام لینكۆڵنی رەوانەی كەنداو كرد.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group