چین.. دەستبەسەرداگرتنی 7،7 تۆن عاجی فیل

19/05/2019 جیهان

نەوا
 لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە باشووری چین، دەستبەسەر حەوت تۆن و 746 كیلۆگرام عاجی فیلدا گیراوە.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "چاینا دەیلی"ی چینی، بەرپرسانی گومركی ویلایەتی گوانگدۆنگ لە میانی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا چەندین رووداوی كاری قاچاخچێتیان لەبارەی 67 جۆر ئاژەڵ و بەرهەمی ئاژەڵ ئاشكراكردوە، كە روبەڕوی مەترسی لەناوچون بونەتەوە.
لەو رووداوانەدا دەستبەسەر حەوت تۆن و 746 كیلۆگرام عاجی فیل و چەندین بەرهەمی پانگۆلین، داڵ و سەمەندەری گەورەدا گیراوە.
بەرپرسانی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی قاچاخچێتی لەو ویلایەتەی چین سەبارەت بە بابەتەكە باس لەوە دەكەن، كە ویلایەتی گوانگدۆنگ یەكێكە لەو ویلایەتانەی زۆر بەتوندی روبەڕوی قاچاخچێتی ئەو جۆرە ئاژەڵ و بەرهەمانە بۆتەوە، كە مەترسی لەناوچونیان لەسەرە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group