ئاوی سارد یان گەرم؟.. زانایان كۆتاییان بە پرسیارەكان هێنا

19/05/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
زۆر لەسەر خواردنەوەی ئاو دەبیستین و زۆرجار وا بەرگوێمان دەكەوێت كە خواردنەوەی ئاوی سارد باش نییە یاخود بەپێچەوانەوە، بەڵام لەتازەترین توێژینەوەدا زانایان سود و زیانەكانی هەردوو جۆرە ئاوەكە دەخەنەڕو.
بەپێی توێژینەوەكان، كە ماڵپەڕی بۆڵد سكای بڵاویكردوەتەوە، خواردنەوەی ئاوی سارد و گەرمیش باشی و خراپی خۆیان هەیە:
ئاوی گەرم 
باشیەكانی: كەمكردنەوە ئازار- كەمكردنەوەی شڵەژان- هاوكارە لەهێوركردنەوە- هاوكارە لە رێگریكردن لە هەوكردنی قورگ- سودی بۆ قورگی وشك هەیە- سوڕی خوێن باشتر دەكات- ژەهری جەستە دەردەكات- گیرانی لوت چارەسەر دەكات.
مەترسیەكانی: پلەی گەرمی لەش بەرزدەكاتەوە (هەندێكجار لە رادەبەدەر)- تەركیز كەمدەكاتەوە- خانەكانی مێشك تووشی هەوكردن دەكات- كاریگەری لەسەر خەوتن دادەنێت-هەروەها پێویستە بەتایبەتی دوای وەرزش نەخورێتەوە.
ئاوی سارد
باشیەكانی: پلەی گەرمای لەش دادەبەزێنێت و رێكی دەخات- مەترسی توشبون بەكاریگەری تیشكی خۆر كەمدەكاتەوە- هاوكارە لەدابەزاندنی كێش، چونكە دژی چەوری ورگە- دوای وەرزش سودێكی باشی هەیە.
مەترسیەكانی: مولولەكانی خوێن تەسك دەكاتەوە- پرۆسەی هەزمكردن قورس دەكات- بەڵغەم زیاد دەكات- مەترسی توشبون بە هەوكردنی قورگ زیاد دەكات.
زانایان ئامۆژگاری ئەوەش دەكەن بۆ خۆپاراستن لەمەترسیەكانی هەردوو جۆرە ئاوەكە، وا باشترە تەنها یەك جۆر لە ئاوەكان بەكار نەهێنرێت، بەڵكو ئاوێكی ئاسایی (نە گەرم نە سارد) بەكاربهێنرێت بۆ خواردنەوە، هەروەها راوێژ بە پزیشكی تایبەتمەند بكرێت بۆ دیاریكردنی ئەوەی كام جۆرە ئاو باشترە بۆ جەستەت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group