نادال پاش 14 ساڵ بوە پاڵەوانی رۆمای كراوە

19/05/2019 وەرزش

نەوا
پاش 14 ساڵ لە یەكەم بردنەوەی، رافائیل نادال پاڵەوانی تێنسی سەرزەوی ئیسپانیا توانی نازناوی پاڵەوانێتی رۆمای كراوە بۆ ماستەرز بباتەوە و شكست توشی نۆڤاك دیۆگۆڤیچی سڕبی بكات.
شەوی یەكشەممە دوا یاری پاڵەوانێتییەكە لەنێوان نادال و دیۆگۆڤیچ لە كەشوهەوایەكی پڕ ململانێدا بەڕێوەچو، كە تێیدا پاڵەوانە ئیسپانییەكە توانی بە دوو كۆمەڵە بەرانبەر كۆمەڵەیەك (6 بە 0)، (4 بە 6) و (6 بە 1) سەركەوتن بەدەستبهێنێت.
لەپاش یارییەكەش، نادال وتی "یكەم پیرۆزبایی لە نۆڤاك دەكەم بۆ ئەو كاروانی یاریكردنەی و ئەو وەرزەی پێشكەشی دەكات. پیرۆزبایی لێدەكەم بۆ بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتی مەدرید، بەهیوای بەختێكی باش بۆی لە هەفتەی داهاتودا لە رۆلان گارۆس".
وتیشی "هەفتەیەكی نایاب بوو بۆ خودی خۆشم، ئەم شارەش (رۆما) لەنێو باشترین شارەكانی جیهانە لەلای من".
هەروەها ئەوەی وەبیرهێنایەوە، كە یەكەم بەشداریكردنی لەو پاڵەوانێتییەدا بۆ ساڵی 2005 دەگەڕێتەوە، پاش ئەو هەموو ساڵەش جارێكی دیكە نازناوەكەی بەدەستدەهێنێتەوە و دەڵێت "مانایەكی زۆری هەیە لام".
لەم ساڵدا ئەوە یەكەم نازناوە نادالی ماتادۆری ئیسپانی بەدەستیدەهێنێت و لە سەرەتای ئەمساڵیشدا یاری كۆتایی ئوسترالیای بەرانبەر دیۆگۆڤیچ دۆڕاند.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group