كۆمپانیای هواوی دڵنیایی دەداتە بەكارهێنەرانی

20/05/2019 هەمەڕەنگ
كۆمپانیای هواوی

نەوا
دوای ئەوەی گوگڵ بڕیاریدا بە سنوورداركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هواوی، كۆمپانیای هواوی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و بە بەكارهێنەرانی رایگەیاند كە دوای نوێكردنەوەی ئەمنیی و فرۆشتنی بەردەوام دەبێت لەسەر دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییەكانی. 
دوای ئەوەی گوگڵ بڕیاریدا بە سنوورداركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هواوی، كۆمپانیای هواوی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و بە بەكارهێنەرانی رایگەیاند، كە دوای نوێكردنەوەی ئەمنیی و فرۆشتنی بەردەوام دەبێت لەسەر دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییەكانی.
لە روونكردنەوەكەدا باس لەوە كراوە كە كۆمپانیای هواوی هاوكاری گەورەی پێشكەشكردووە بە گەشەسەندن و گەورەبوونی جیهانی ئاندرۆید و وەك یەكێك لە گرنگترین هاوبەشەكانی كاری جیهانی ئەندرۆید بە شێوەیەكی نزیك لە پلاتفۆرمە كراوەكان كاری كردووە بۆ پەرەدان بە ئیكۆسیستمێك كە سوودی هەبێت بۆ بەكارهێنەرانی و هەروەها بۆ كەرتەكە.
لە روونكردنەوەكەدا باس لەوە كراوە كە كۆمپانیا بەردەوام دەبێت لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی بە بەكارهێنەرانی لە هەموو جیهاندا.
هەروەها كۆمپانیای هواوی ئاماژەی بەوە كرد كە بە مەبەستی پێشكەشكردنی باشترین ئەزموون بە بەكارهێنەران لەهەموو جیهاندا بەدەوام دەبن لەسەر دامەزراندنی ئیكۆسیستمێكی ئەمنیی و جێگیر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group