به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی داعش له‌ موسڵ ده‌ستگیركرا

21/05/2019 عێراق

نه‌وا
 وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ده‌ستگیركردنی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی رێكخراوی داعشی له‌ شاری موسڵ راگه‌یاند.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه‌، پۆلیسی نه‌ینه‌وا به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری هه‌واڵگری، گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعشیان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌ به‌رپرس بووه‌ له‌ ئافره‌ته‌ رفێندراوه‌كان له‌ كاتی داگیركردنی موسڵ له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه‌ له‌ هاوینی 2014دا.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، تیرۆریسته‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ له‌ ئاژانسی ئه‌عماق كاری كردوه‌، كه‌ رێكخراوی داعش تاوانه‌كانی دژ به‌ هاووڵاتییانی سڤیلی تێدا بڵاوده‌كرده‌وه‌.
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ خێزانێكی ناسراوی داعشه‌كان بوه‌ و له‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی سه‌ماح له‌ به‌ری چه‌پی شاری موسڵ ده‌ستگیركراوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group