دوای 33 ساڵ عێراق سەرژمێری گشتی ئەنجام دەدات

21/05/2019 عێراق
نەخشەی عێراق

نەوا
نوری سەباح دلێمی وەزیری پلاندانانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەموو ئامادەكارییەكانمان تەواو كردووە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی له سەرتاسەری وڵات لە تشرینی یەكەمی 2020".
دلێمی ئاماژەی بەوەدا كە لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتییەوە دووچاری هیچ بەربەستێكی سیاسیی نەبوونەتەوە و وتی: "كەشی سیاسی عێراق بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی گونجاوە. ئامانجمان لەوەش پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكانە بە خەڵك و گەشەپێدانی وڵاتە". 
دلێمی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا تیشكی خستە سەر ئەوەی كه لەمبارەیەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پشتگیرییان دەكرێت. 
دوا گشتپرسی لە سەرتاسەری عێراق لە 1987 ئەنجامدرا و باس لەوەدەكرێت لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانەكەی 38 ملیۆن كەس بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group