وەزیری دەرەوەی ژاپۆن: تكایە بە شێوازێكی دروست ناوەكانمان بخوێننەوە

22/05/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
تارۆ كۆنۆ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن داوا لە دامەزراوە میدیاییەكانی جیهان دەكات رێز لە زمانی وڵاتەكەی بگرن و بەشێوازێكی دروست ناوەكانیان بنوسن و بیانخوێننەوە.
وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لەلێدوانێكدا دەڵێت "میدیای بیانی دەبێت هەمان رێچكەی وڵاتانی دیكەی ئاسیا بۆ ژاپۆنیش بگرنەبەر، كە ناوی خێزان یەكەمجار دێت و پاشان ناوی كەسی یەكەم بۆ نمونە شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیران دەبێت بنوسرێت ئابی شینزۆ".
كێشەكە لە میدیای جیهانیدا نییە، بەڵكو كەناڵە ناوخۆییەكانی ژاپۆنیش، كە بە زمانی ئینگلیزی پەخش دەكەن، دەبێت هەمان رێچكەی داواكارییەكەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە بگرنەبەرو وتی "داوا لە دامەزراوە میدیاییەكانی جیهان دەكەین ئەو شێوازە بگرنەبەر، كە ئێمە دەمانەوێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group