خامنەیی: زۆر باوەڕم بە رێككەوتنی ئەتۆمی نەبوو

23/05/2019 جیهان

نەوا

عەلی خامنەیی رابەری ئایینی ئێران دەڵێت "كە یەكەمجار رێككەوتنی ئەتۆمی كەوتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە زۆر باوەڕمان پێی نەبوو. چەندینجار ئەوەم بە بەڕێز حەسەن روحانی سەرۆك كۆمار و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە راگەیاند و لە زۆر بابەتدا هۆشداریم پێدان". 
نوسینگەی خامنەیی لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستۆتەسەر ئەوەی ناوبراو لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك قوتابی لە تاران سەبارەت بە رێككەوتنی ئەتۆمی دواوە و وتویەتی زۆر باوەڕی بە رێككەوتنی ئەتۆمی نەبوە لەگەڵ ئەمریكا و وڵاتانی دیكە.
هەروەها خامنەیی لەبارەی ئەو نامەیەی سەبارەت بە رێككەوتنی ئەتۆمی بۆ بەرپرسانی نوسیوە، ئاماژەی بەوە داوە كە پێویستە بە كام لە مەرجەكان رەزامەندی لەسەر رێككەوتنەكە دەرببڕدرێت، بەڵام لە ئەگەری جێبەجێ نەكردنی مەرجەكاندا ئەركی ئەو نییە بڵێ رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكەن.
خامنەیی بەپێویستیزانی "پێگەی رێبەرایەتی" ئێران دەستوەرنەداتە بابەتی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی و دەڵێت "نابێت پێگەی رێبەرایەتی تێكەڵ بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە بێت و پێشی پێ بگرێت، بەڵام ئەگەر پەیوەندی هەبێت بە پێكهاتەی گشتیی شۆڕشەوە ئەوكاتە دەستوەردان دەكەین".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group