نه‌وا
كۆمپانیای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاشكرای ده‌كات، له رێی ئه‌پلیكه‌یشنی واتس‌اپ-ه‌وه، له‌مه‌ودوا ریكلام بڵاوده‌كاته‌وه.
كۆمپانیاكه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه واتس‌اپ وه‌ك سه‌كۆیه‌كی بازرگانی به‌كارده‌هێنێت و له چه‌ند مانگی داهاتوه‌وه ریكلامی تێدا بڵاوده‌كاته‌وه، به‌دیاریكراویش له سه‌ره‌تای ساڵی 2020ه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێت تا به‌شێكی زۆر له به‌شدارانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه سود له ریكلامه بازرگانییه‌كان ببینن.
كۆمپانیای فه‌یسبوك خاوه‌نی ئه‌پلیكه‌یشنی واتس‌اپ-هو ئێستا زیاتر له ملیارێك و 500 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌یه و ره‌نگه بڵاوكردنه‌وه‌ی ریكلام تێیدا به‌كارهێنه‌رانی نیگه‌ران بكات.