میدیای بەریتانیا: سبەینێ تێرێزا مای دەستلەكاركێشانەوە رادەگەیەنێت

23/05/2019 جیهان
تێرێزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

نەوا
پرۆسەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا "برێكسیت" كە بوەتە قەیران، گوشاری سەر تێرێزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا زیادكردوە بۆ دەست لەكاركێشانەوە.
دوای ئەوەی ئاندری لیدسۆم وەزیری باڵی خوارەوەی پەرلەمانی بەریتانیا شەوی رابردوو دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند، میدیای بەریتانی ئاماژە بەوە دەكات رەنگە سبەینێ (هەینی) تێرێزا مای دەست لەكاربكێشێتەوە.
لیدسۆم بووە 36ەمین بەرپرسی باڵای حكومەتەكەی تێرێزا مای، كە دەستی لەكاركێشاوەتەوە.
تێرێزا مای لە میانی دوو ساڵی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی باڵای حكومەتەكەی لەدەستدا، لەوانە؛ دوو وەزیری برێكسیت، وەزیرێكی دەرەوە، وەزیرێكی كار، جێگرێكی سەرۆك وەزیران و دوو وەزیری بەرگریی. هۆكاری زۆرینەی دەستلەكاركێشانەوەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارە جیاوازانەی تێرێزا مای، كە لە سیاسەتی برێكسیتدا دەریدەكردن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group