ئەمەریكا لێخۆشبونی بۆ عیراق دەركرد

23/05/2019 عێراق

نەوا
باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا رایگەیاند، واشنتۆن لێخۆشبونی بۆ عیراق دەركردوە بۆ كڕینی نەوت و كارەبا لە ئێران.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، جۆی هود باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق رایگەیاندوە، واشنتۆن لێخۆشبونی بۆ عیراق لەسەر سزاكانی ئێران درێژكردوەتەوەو دەتوانێت ئێستا وزە لە ئێرانەوە هاوردە بكات.
دەربارەی نێوەندگیریكردنی عیراق لەنێوان ئەمەریكا و ئێراندا، جۆی هود رایگەیاندوە، هیچ زانیارییەكی دەربارەی نێوەندگیریكردنی عیراق نییە و ئەمەریكا دەتوانێت بەبێ نێوەندگیكردنیش لەگەڵ ئێراندا دانوستان بكات.
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لەكاتێكدایە عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رۆژی سێشەممەی رابردوو رایگەیاند، دوو نوێنەر دەنێرێتە تاران و واشنتۆن بۆ هێوركردنەوەی دۆخی ناوچەكە.
لەوكاتەوەی ئەمەریكا دوبارە سزاكانی بۆسەر ئێران كاراكردوەتەوە، عیراق هەوڵیداوە لێخۆشبون لە سزاكانی ئەمەریكا وەربگرێت، چونكە بەڕادەیەكی زۆر پشت بە هاوردەی وزە و شتومەكی ئێرانی دەبەستێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group