نه‌وا
ده‌سته‌ى رووپێوى جیۆلۆجى كۆڵۆمبى ئاشكرایكرد، بومه‌له‌رزه‌یه‌كى وێرانكه‌ر به‌گۆڕى 8 پله‌ی سه‌ر پێوانه‌ی رێخته‌ر هه‌ریه‌كه له پیرۆ، ئیكوادۆر، كۆڵۆمبیا و به‌ڕازیلى له ئه‌مریكای لاتین گرتوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ى رووپێوى جیۆلۆجى كۆڵۆمبى كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه، ناوه‌ندى بومه‌له‌رزه‌كه له دوورى 83 كیلۆمه‌تر له‌باشورى شارۆچكه‌ى لاگوناس له باكورى پیرۆ بوه و قوڵاییه‌كه‌ى له 105 كیلۆمه‌تری ناو زه‌ویدا بوه.
به‌پێى وته‌ى شایه‌تحاڵه‌كان كه به‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندنیان وتوه، بومه‌له‌رزه‌كه له لیماى پایته‌ختى پیرۆ ماوه‌ى 2 خوله‌ك و 10 چركه به‌رده‌وام بوه.
تائێستا زیانه‌كانى ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه له هیچ كام له‌وڵاته‌كاندا دیار نییه، به‌ڵام به‌وێرانكه‌ر ناوده‌برێت و پێشبینى زیانى گه‌وره ده‌كرێت.