خەلیل سەركانی: چەند بەرپرسێكی یەكێتی بەهۆی راپۆرتێكی كەی ئێن ئێن-ەوە هەڕەشەیان كردوە

11/06/2019

نەوا
بەهۆی تەقەكردن لە بارەگای سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، پاسەوانێك كوژرا.
لەوبارەیەوە خەلیل سەركانی ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەلێدوانێكدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 11-6-2019، چەند چەكدارێك تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كردوە لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و بەهۆیەوە پاسەوانێكی مەكۆكە كوژراوە.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان بۆ كەناڵی كەی 24 وتویەتی "چەند بەرپرسێكی یەكێتی، بەهۆی راپۆرتێكی تەلەفزیۆنی كەی ئێن ئێن، كە لە زاری پارتییەوە باسیان لەوە كرد بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم، گروپی 16ی ئۆكتۆبەر بانگهێشت ناكەن، هەڕەشەیان كردوە و ئەوەش هۆكاری روداوەكەیە".
هەروەها رایگەیاند، ئەو پاسەوانەی كوژراوە، دوو منداڵی لە دوای خۆی بە جێهێشتوە و بزوتنەوەی گۆڕانیش رێكاری یاسایی دەگرێتەبەر.
خەلیل سەركانی ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكراشیكردوە "لە زۆر لاوە تەقە لە مەكۆكە كراوە، بەڵام دوو مێگزەمینی و فۆردێكی رەش لە كاتی تەقەكردنەكەدا بینراون".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group