نه‌وا
به بڕیاری ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان، ده‌ستكرا به ئازادكردنی 887 به‌ندكراو كه ئه‌ندامانی تاڵیبانیشی تێدایه.
هارو چههانسوری وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌فغانستان، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه به بڕیاری سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ده‌ستكراوه به ئازادكردنی 887 به‌ندكراو كه ئه‌ندامانی تاڵیبانیشی تێدایه.
هاوكات گه‌یلانی ئهرهاد وته‌بێژی پارێزگای هیرات رایگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆك كۆمار 38 ئه‌ندامی تاڵیبان له هیرات ئازادكراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش تاڵیبان رایگه‌یاند، كه ئه‌وان به ئه‌رێنییه‌وه پێشوازی له‌م بڕیاره‌ی غه‌نی ده‌كات و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شكرا كه 261 كه‌س له‌و به‌ندكراوه ئازادكراوانه ئه‌ندامی تاڵیبان بوون.