نه‌وا
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ده‌ڵێت، گۆڕینى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و هیچ جوڵه‌یه‌ك به‌و ئاراسته‌یه‌دا نییه. بۆچونی خۆیشی له‌باره‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كان ده‌رده‌بڕێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌وتارى هه‌فتانه‌ى خۆیدا وتى "كابینه‌كه‌مان پابه‌نده به جێبه‌جێكردنى به‌رنامه حكومیه‌كه‌ى و گۆڕینى سه‌رۆكى حكومه‌تیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و له‌ئێستادا جوڵه‌یه‌ك به‌و ئاراسته‌یه‌دا بوونى نییه".
سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق باسى له‌وه‌شكرد، پێویسته پێش كۆتاییهاتنى ئه‌م وه‌رزه‌ى یاسادانان كابینه‌ى حكومه‌ت ته‌واو بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌ئاگره‌كانى كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانیش، كه ماوه‌یه‌كه زۆرێك له ناوچه‌كانی عیراقی گرتوه‌ته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی وتى "273 روداوى ئاگركه‌وتنه‌وه تۆماركراون و 40 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی سوتاون، ئاگر شتێكى سروشتییه و له‌هه‌موو جیهاندا روده‌دات و پێویسته روداوه‌كه گه‌وره نه‌كرێت".