عیراق... بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما ئاڵای مۆر هەڵكرا

13/06/2019 عێراق
پلەكانی گەرما بێشومار روو لەبەرزبوونەوە دەكەن

نەوا
لەشاری بەصرەی عیراق هۆشداری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما راگەیەندرا كە ئەویش بە هەڵكردنی ئاڵایەكە كە لە جیهاندا بۆ هەمان مەبەست بەكاردێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی عیراقی جارێكیتر ئاڵای مۆر (بنەوشەیی) لەشاری بەصرە هەڵكرد، ئەم ئاڵایە وەك ئاگاداركردنەوەیەكە بۆ دانیشتوانی هەر وڵاتێك، كاتێك پلەكانی گەرما دەگاتە سەروو نیوەی پلەی كوڵان 50 پلەی سیلیزی.
هەركاتێك پلەی گەرمی گەیشتە ئەو رادەیە، ئاڵای مۆر هەڵدەكرێت‌و ئەمساڵیش عیراق ئەو ئاڵایەی تیادا هەڵكرا بەتایبەت لەشاری بەسرە كە بەرزترین پلەی تێدا تۆماركرا‌و زۆرینەی كۆمپانیا‌و دامەزراوە نەوتیەكان ئەو ئاڵایەیان هەڵكرد.
بەپێی زانیاری میدیا عیراقیەكان پارێزگاری بەصرە لیژنەی تایبەتی دروستكردووەو گشت فەرمانگەو داموودەزگاكانی تایبەت ئاگاداركراونەتەوە لەئامادەباشیدان بۆ چارەسەركردنی هەر رووداوێكی نەخوازراو ئەگەر رووبدات، بەتایبەت نەخۆشخانەكان.
لایخۆیانەوە زانایان و پزیشكان رایانگەیاندووە:" لەئەگەری بەرزبونەوەی پلەی گەرما بۆ سەروو 50 پلە، مەترسی راستەقینە بۆسەر جەستەی مرۆڤ دروستدەكات ‌و حاڵەتەكانی وەك لێدانی هەتاو زیاد دەكات‌ و زیانێكی گەورە بە خانەكانی لەش دەگەیەنێت، هەڵكردنی ئەم ئاڵایەش بۆ ئاگادار كردنەوەیە لە مەترسیەكانی تیشكی سەروو وەنەوشەیی".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group