سەدان كارمەندی پۆلیس دوو مووچەیان لە حكومەت وەرگرتووە

13/06/2019 عێراق

نەوا
لیژنەی وردبینی سەر بەنوسینگەی پشكنەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد، دوای رێكخستنەوە و وردبینی بۆ مووچەخۆران و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بۆیان دەركەوتووە سەدان كەس لەو فەرمانبەرانە دوو مووچەیان لەحكومەتدا هەیە.
لیژنەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەو كەسانە سەر بە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دیوانیەن و ژمارەشیان 406 كەسن و جگە لە مووچەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دیوانیە مووچەشیان لە چاودێریی كۆمەڵایەتیش وەرگرتووە.
لیژنەی ووردبینی سەربە نوسینگەی پشكنەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی ئەوەشی خستۆتەروو، مانگانە ئەو كارمەندانە بڕی یەك ملیار و 200 ملیۆن دینار مووچەكەیان بووە بەگشتی لە چاودێریی كۆمەڵایەتی، بۆیە ئێستا رێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەر بەمەبەستی گەڕانەوەی ئەو مووچانەی تائێستا وەریانگرتووە لەچاودێریی كۆمەڵایەتی و جگە لەوەش رووبەرووی یاساش دەكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group