ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

14/06/2019

نەوا

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان  هێرشە مووشەكییەكەی سەر فڕۆكەخانەی ئەبهای‌ سعودیە‌ ئیدانە دەكات.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: "بە توندی ئیدانەی ئەو‌ هێرش مووشەكییە دەكەین كە رۆژی چوارشەممە 2019/6/12 كرایە سەر فڕۆكەخانەی ئەبها لە شانشینی سعوودیە و لە ئەنجامدا بیست و شەش كەسی سڤیل بریندار بوون و زیانی گەورەش بەر فڕۆكەخانەكە كەوت".
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی‌ ئەو رووداوە دەخوازێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group