نوێنەری خامنەیی: شەڕ رونادات

19/06/2019 جیهان

نەوا
عەلی شەمخانی نوێنەری سەركردەی باڵای شۆڕشی ئێران و ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە دەڵێت، لەنێوان ئێران و ئەمریكادا شەڕ رونادات و واشنتۆن شەڕی ئابوری دژی گەلی ئێران بەرپاكردوە و دەیەوێت لە گەلەكەمان بدات.
شەمخانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا لەمیانەی كۆبونەوەی دەیەمی نێودەوڵەتی بۆ بەرپرسانی ئەمنی جیهان لە روسیا وتی "بەپێچەوانەی پروپاگەندەی هەندێك میدیا دژی ئێران، شەڕ رونادات، چونكە هیچ هۆكارێك نییە بۆ هەڵگیرسانی شەڕ".
وتیشی "تۆمەتباركردنی دەوڵەتانی تر بوە بە خویەكی باو لای هەندێك لە بەرپرسانی ئەمریكا و دەیانەوێت بە هەر رێگەیەك بێت گوشار بخەنەسەر دەوڵەتانی دیكە".
نوێنەری سەركردەی شۆڕشی ئێران رونیشیكردوەتەوە، ئەمڕۆ ئەمریكا شەڕێكی ئابوری بەرپا كردوە وادەزانێت بەو جۆرە كارانە چۆك بە گەلی ئێرانی دادەدەن، بەڵام بینیمان گەلی ئێران دژیان وەستایەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group