یەكێتیی ئەوروپا 15 ملیۆن یورۆ بۆ جوتیارانی نەینەوا خەرج دەكات

19/06/2019 عێراق

نەوا
یەكێتیی ئەوروپا رایگەیاند، مینحەیەك بەبڕی 15 ملیۆن یورۆ بۆ جوتیارانی پارێزگای نەینەوا خەرج دەكات تا هاوكاری ئاوارە گەڕاوەكان و ناوچەكە بكات بۆ زیادكردنی داهاتیان و دروستكردنی هەلی كار.
لەوبارەیەوە رامۆن بلیكوا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، لە رێگەی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان "فاو" مینحەی 15 ملیۆن یورۆ بۆ پارێزگای نەینەوا دابینكراوە بەئامانجی گەڕانەوەی رێگەی ژیانی كشتوكاڵی لە پارێزگاكەدا.
باسی لەوەشكردوە، پێشبینی دەكرێت 10 هەزار خێزانی كشتوكاڵی بەشێوەی راستەوخۆ، كە دەكاتە 60 هەزار كەس لەو پرۆژەیە سودمەندببن، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی سود بە بێكاران و كرێكارانی ناوخۆ دەگەیەنێت.
بلیكوا  رونیشیكردوەتەوە، لەچوارچێوەی پابەندبونی یەكێتیی ئەوروپا بەرانبەر خێزانەكانی عیراق، ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی شەڕ وێرانیكردون لە پێشینەی كارە سەرەكییەكانن، پرۆژەكەش هاوكاری ئاوارە گەڕاوەكان و ناوچە دەشتەكییەكان دەكات بۆ زیادكردنی داهات و هەلی كار.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group