ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دەسەڵاتێكی لە سەرۆكی وڵات سەندەوە

20/06/2019 جیهان

نەوا
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بڕیاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی "یاسای دەسەڵاتی بەكارهێنانی هێزی سەربازی 2001" كە دوای هێرشە تیرۆریستییەكانی 11ی ئەیلولی 2001 بە سەرۆكی ئەمریكا درابوو.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی كۆنۆر ئۆبرین پەیامنێری بەرگریی پۆلیتیكۆ، كە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە لەمیانی دەنگدانێكدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كە ئەندامانی پارتی كۆماریی لەگەڵی نەبوون بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی بەكارهێنانی هێزی سەربازی كە دوای هێرشە تیرۆریستییەكانی 11ی ئەیلوولی 2001 بە سەرۆك درابوو.
بڕیاری هەڵوەشاندنەوەكە لەلایەن ئەندامانی پارتی دیموكرات لەنێو ئەنجومەنەكە خراوەتە پاڵ یاسایەكی دیكەی پارە تەرخانكردندا بەبڕی یەك تریلیۆن دۆلارو بە 226 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 223 دەنگی نەخێر پەسەندكراوە.
هاوكات بەپێی هەواڵێك كە لەگۆڤاری The Week بڵاوكراوەتەوە، باس لەوەكراوە كە كارێكی قورس دەبێت بڕیارەكە لەئەنجومەنی پیران تێپەڕێندرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group