بەرەیەكی فراوانی ئۆپۆزسیۆن لە عیراق پێكدێت

20/06/2019 عێراق

نەوا
لە عێراق جموجۆڵە سیاسییەكان، بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی فراوانی ئۆپۆزسیۆن، دەستیان پێكردووە و رەوتی حیكمەش دەڵێت، "چەند هێزێك خواستیان لەسەر بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوون هەیە".
پێش كۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتە 10 رۆژیەی موقتەدا سەدر، دیاریكردبوو بۆ پڕكردنەوەی پۆستی وەزارەتە بەتاڵەكان، لەئێستادا جموجۆلێكی سیاسی دەستپێكردووە بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی فراوانی ئۆپۆزسیۆن لەبەرامبەر عادل عەبدولمەهدی، رەوتی حیكمەی نیشتیمانیش بەسەرۆكایەتی عەممار حەكیم ئاشكرایكردووە، چەند سەركردەیەكی ناسراو كە لەناویاندا حەیدەر عەبادی و ئوسامە نوجێفی و ساڵح موتڵەگ هەیە، خواستیان لەسەر بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوون هەیە.
وتیشی، "رەوتی حیكمە كە رابەرایەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆنبوونی كردووە، دەرگای كراوەیە بۆ گفتوگۆی بێمەرج لەگەڵ هەموو هێزەكان، بۆ فراوانكردنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن، بەڵام هێشتا هیچ رێككەوتنێك بۆ ئەومەبەستە نەكراوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group