عەبدولسەلام بەرواری لە نەوا-وە داوای لێبوردن لە خوێندكارە نیقاب پۆشەكە دەكات

24/06/2019

نەوا-لاڤە كوردە 
دوای ئەوەی هێرشی كردەسەر یەكێك لە كچە خوێندكارە یەكەمەكانی هەرێم، عەبدولسەلام بەرواری پەرلەمانتاری پێشوتری كوردستان لە رێگەی رادیۆ نەوا-وە داوای لێبوردن دەكات.
عەبدولسەلام بەرواری پەرلەمانتاری پێشوتری پەرلەمانی كوردستان بۆ رادیۆ نەوا وتی "لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا ئەكاونتێكم كردەوە، كە كەسێك بۆی بەڕێوە دەبردم، ئەو وێنەیەش كە بڵاوكراوەتەوە مەبەستم كچەكە خۆی نەبوو، نە ئایین نە ئەخلاق تەنها مەبەستم ئەو دیاردەیە بوو كە لاسایی عەرەب و جاهلیەت دەكەنەوە، بەڵام بەداخەوە خەڵك غەڵەت تێگەیشتن، بۆیە بڕیارم دا لایبدەم و دووجار رونكردنەوەم دا".


وتیشی "لە رێگەی رادیۆ نەوا-وە داوای لێبوردن دەكەم و بڕیارم دا سەرجەم ئەكاونتەكانم بسڕمەوە، ئێمە لە بنەماڵەیەك نین كە سوكایەتی بە خەڵك بكەین".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group