ئەرجەنتین بەسەر پشتی قەتەردا سەرکەوت

24/06/2019 وەرزش

 نەوا

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە تۆمارکردنی دو گۆڵ، سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و بەسەر پشتی قەتەردا سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کوپا ئەمەریکا.
شەوی رابردو، لە یاری گریمۆی بەرازیل هەردو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و قەتەر لە کۆمەڵەی دوەم روبەڕوی یەک بونەوە، کوڕانی تانگۆ بە تۆماکردنی دو گۆڵ لاوتارۆ مارتینیز لە خولەکی چوار و سێرگیۆ ئەگوێرۆ لە خولەکی (82) توانیان بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ و دوەمی کۆمەڵەکە بلیتی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە ببڕن.
لە قۆناغی داهاتوی پاڵەوانێتییەکەدا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین روبەڕوی هەڵبژاردەی ڤەنزوێلای دوەمی کۆمەڵەی یەکەم دەبێتەوە.
لە یارییەکەی دیکەی هەمان کۆمەڵەدا، هەردو هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا و پاراگوای روبەڕوی یەکتر بونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندیی کۆڵۆمبیا کۆتایی هات.
هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بە بەدەستهێنانی نۆ خاڵ و یەکەمی ریزبەندیی سەرکەوت بۆ یارییەکانی قۆناغی داهاتوی پاڵەوانێتی کوپا ئەمەریکا  و هەڵبژاردەی قەتەریش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group