ترامپ: حكومەتی ئێران تەنها لە زمانی هێز تێدەگات

25/06/2019 جیهان
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا

نەوا
سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری توند دەداتە بەرپرسانی ئێران و دەڵێت: بەتوندترین شێوە بەرپەرچی هەر هێرشێكی داهاتووی تاران دەدەنەوە و دەشڵێت: بەرپرسانی ئەو وڵاتە تەنها لە زمانی هێز تێدەگەن.
لە توێتێكدا دۆناڵد ترامپ رایگەیاندووە: بەرپرسانی ئێرانی لە زمانی هێز تێدەگەن نەك لە زمانی نەرم.
راشیگەیاندووە: ئەگەر ئەمجارە ئێران هەر هێرشێك بكاتە سەر ئەمریكا یان هەر شتێك كە پەیوەندی بە ئەمریكاوە هەبێت، بە قورسترین شێوە باجەكەی دەدات.
راشیدەگەیەنێت، سەردەمی ئۆباما و جۆن كێری بەسەر چووە.
لە تویتێكی تردا ترامپ رایگەیاندووە، خەڵكی ئێران بە بێ هیچ هۆكارێك لە مەینەتیدان و سەركردەكانیان زۆرترین پارە بۆ تیرۆر تەرخان دەكەن.
باسی لەوەشكردووە: ئەمریكا هەرگیز ئەوە لە بیر ناكات كە 2 هەزار لە سەربازەكانی بەو بۆمبانە كوژراون، كە لە لایەن ئێرانەوە چێنرابوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group