جۆزێف سڵێوە: خانو و زەوی مەسیحیەكانی عیراق دەكڕدرێنەوە

27/06/2019 عێراق

نەوا
جۆزێف سڵێوە ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی مەسیحیەكانی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، لەرێگەی دابینكردنی پارەیەكی زۆرەوە بەپلان دەستكراوە بەكڕینەوەی زەوی و ماڵی مەسیحیەكانی نەینەوا بەتایبەتی ئەوانەی دەیانەوێت وڵات جێبهێڵن، هەروەها گوشار دەخرێتە سەریان بۆ فرۆشتنی.
سڵێوە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، لەدەشتی نەینەوا گۆڕانكاری دیمۆگرافی روودەدات و ئەوەش ئەجێندایەكی تایبەتی لەپشتە.
وتیشی، هەوڵەكان بۆ كڕینی زەوی و ماڵی مەسیحیەكان دەستیپێكردووە و ئەوەش مەترسیدارە و رێوشوێنی مەترسیدار بەكاردەهێنن و یاسا عیراقیەكان دەقۆزنەوە.
ئەو پەرلەمانتارە مەسیحیە ئاشكراشیكرد، پێشتر مەسیحیەكان پێشنیاریان كرد وەبەرهێنان لە زەوی ئەو ناوچانەدا بكرێت كە زۆرینەیان شەبەكن و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیرا، بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی سووربوونێك هەبوو لەسەر ئەوەی زەوی مەسیحیەكان ببردرێت، ئەنجومەنی وەزیران لە بڕیارەكە پەشیمان بوەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group