پەرلەمانتارێكی پێشووی هەدەپە كۆچی دوایی كرد

12/07/2019 جیهان
دەنگیر میر مەهمەت فرات، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە

نەوا


دەنگیر میر مەهمەت فرات، پەرلەمانتاری پێشووی هەر یەك لە ئاكەپە و هەدەپە لە تەمەنی 76 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستكەوتوون، دەنگیر میر مەهمەت فرات ماوەی شەش هەفتەبوو لە نەخۆشخانەی بایندر چارەسەری پزیشكیی بۆ شێرپەنجەی سییەكان وەردەگرت و بەرەبەیانی رۆژی هەینی لە نەخۆشخانەیەكی ئەنقەرە كۆچی دوایی كردووە. 
بڕیارە تەرمی ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی هەدەپە هەر لە ئەنقەرە بەخاك بسپێردرێت.
دەنگیر میر مەهمەت فرات، ساڵی 1943 لە شارۆچكەی كاهتای ئادیامان لەدایكبووە و یەكێك لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان بووە و ماوەیەكیش یاریدەدەری سەرۆكی گشتی ئەو حزبە دەسەڵاتدارەی توركیا بوو.
ناوبراو ساڵی 2008 دەستبەرداری پۆستەكانی لە ئاكەپە بوو، ساڵی 2014 بە تەواوەتی وازی لەو حزبە هێنا و لە هەڵبژاردنە گشتیەكانی 2015 وەك پەرلەمانتاری هەدەپە هەڵبژێردرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group