رۆیتەرز: عێراق بە نرخی زیاتر لە بازاڕ نەوتی فرۆشتووە

15/07/2019 عێراق

نەوا
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراقی (سۆمۆ)، سێ‌ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی بە زیاتر لە نرخی فەرمی جیهانی فرۆشتوە.
ئاژانسەكە لەزاری سەرچاوە بازرگانیەكان بڵاویكردۆتەوە، "كۆمپانیای شێڵ 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی سوكی بەسرەی بە كەمێك زیاتر لە نرخی فەرمی كڕیوە، كە دۆلارێك زیاتر بووە بۆ بەرمیلێك".
هەر بەوتەی ئەو سەرچاوانە،  كۆمپانیای پترۆ دایمۆندیش یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی قورسی بەسرەی بە زیاتر لە 2 دۆلار بۆ بەرمیلێك لەسەرو نرخی فەرمیەوەكڕیوە".
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەداوە هەرچەندە بەفەرمی رانەگەیەراوە، بەڵام پێدەچێت ئەو بارە نەوتانە لە مانگی ئابدا بۆ ئەوروپا بگوازرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group