وەزارەتی پلاندانانی عیراق: بۆ سەرژمێری گشتی هاوئاهەنگییەكی باڵامان لەگەڵ هەرێمدا هەیە

17/07/2019 عێراق

نەوا
وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایدەگەیەنێت، هاوئاهەنگییەكی باڵا لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان، كە بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی دەبێت.
لەوبارەیەوە عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، وەزارەت دەستی بەهەنگاوەكان كردوە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لەمانگی تشرینی یەكەمی 2020دا و دەستەی باڵای سەرژمێریش دروستكراوە، كە ژووری پرۆسەكان و ئیدارەی جێبەجێكردن و 10 كەرتی كاری تایبەتمەند لەخۆی دەگرێت.
وتیشی "هاوئاهەنگییەكی باڵا لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەیە و سەرژمێریەكە ئەلیكترۆنی دەبێت و لەرێگەی بەكارهێنانی ئامێری "تابلێت"ەوە ئەنجام دەدرێت".
هەروەها وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق جەختیكردەوە، ئامانجی سەرژمێریەكە بۆ گەشەپێدان و لایەنە جیاوازەكانی پەرەپێدان دەبێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group