كوەیت و عیراق رێككەوتن لەسەر كردنەوەی دەروازەی سنووری سەفوان

17/07/2019 عێراق

نەوا
هەریەك لە حكومەتی عیراق و كوەیت رێككەوتن لەسەر كردنەوەی دەروازەی سەفوان، كە دەروازەیەكی سنووری نێودەوڵەتی نێوان هەردوو وڵاتە.
لەوبارەیەوە حكومەتی عیراقی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، عیراق و كوەیت بە هەماهەنگی هەردولا رێككەوتن كەوا دەروازەی نێودەوڵەتی سەفوان بەڕووی هاوڵاتیان و جموجوڵی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بكرێتەوە.
حكومەتی عیراق لەو راگەیەندراوەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، پێش ئەم رێككەوتنە چەندین كۆبوونەوە لەنێوان بەرپرسانی هەردوولا ئەنجامدراوە، تا دواجار كارەكان كۆتاییان هات و ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ كردنەوەی دەروازەكە.
هاوكات ئەوەش ئاشكرا كراوە، كە لەداهاتوودا هەماهەنگییەكان لەنێوان هەردولایەنی عێراقی و كوەیتی زیاتر دەبێت، بەجۆرێك هەوڵدەدرێت گەورەترین جوڵەی بازرگانی لەو دەرەوازەیەوە ئەنجامبدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group